"پارتی هەوڵ بۆ لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانی كوردستان دەدات"

پارتی دیموكراتی كوردستان بەنیازە پڕۆژە یاسایەك بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی كوردستان پێشكەش بكات‌و دوو ئەندامی پەرلەمانیش هەواڵەكە.

سایتی رۆژ نیوزی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەڵێت، دوای پەكخستنی پەرلەمان لەلایەن پارتییەوە، ئێستا دەنگۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران بڵاوبۆتەوە، لەوبارەیەشەوە عیزەت سابیر پەرلەمانتاری هەرێمی كوردستان هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو بەسایتی رۆژنیوزی وتووە: دوێنێ بیستومانە پارتی دەیەوێت پڕۆژە یاسایەك بۆ لابردنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران پێشنیار بكات، سیاسەتی ئەردۆغان لەتوركیا چی بێت ئەوانیش دەیانەوێت چاولێكەری بكەن، دەیانەوێت پڕۆژە یاسایەك ببەنە پەرلەمان بۆئەوەی هەركاتێك ك دادگا داوای رد پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران وەربگیرێتەوە.

هەرلەوبارەیەوە بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاندوە، بیستومە ئەم پڕۆژەیە لەلایەن فراكسیۆنی پارتیەوە پێشكەش دەكرێت، هەنگاوێكی زۆر هەڵەیە وەكو هەمو هەنگاوە هەڵەكانی تریان، پەرلەمانتار لەبەر ئەمە پارێزبەندی هەیە كە نوێنەری خەڵكە، بۆئەوەی ئازادبێت لەبەدواداچون بۆ كارەكانی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان، بۆیە لێسەندنەوەی پارێزبەندی بەمانای لێسەندنەوەی ورە لەپەرلەمان و بچوككردنەوەی رۆڵی پەرلەمانە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە: پارتی دوای پەكخستنی پەرلەمان دەزانێت كە پەرلەمانتاران ماون دەنگیان هەیەو كاری خۆیان دەكەن، بۆیە پەنا بۆ ئەمە دەبات، ئێمە دەتوانین كە پەرلەمان كرایەوە زۆرینەیەكی بۆ دروست بكەین و نەهێڵین پڕۆژەكە بەمشێوەیە بەڕێوە بچێت.



PM:09:23:21/06/2016