"رەغدەی سەدام دەیەوێت لە رێگای هەولێرەوە یارمەتی بنێرێت بۆ تکریت"

رەغدی کچی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق دەیەوێت لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە کۆمەک و یارمەتی خەڵکی تکریت بکات، حکومەتی بەغداش ئەو دوایەی رەتکردەوە.

سکای نیوز کە ماڵپەڕێکی عێراقییە بڵاویکردەوە کە " رەغدەی کچی سەدام کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بڕیاری دادگایی کردنی هەیە، لەرێگای پارێزەرەکەیەوە هەیسەم هەرەش دەیەوێت خواردن و داو دەرمان بنێرێت بۆ خەڵکی تکریت".

پارێزەرەکەی رەغدە لە رێگای پەرلەمان و لەرێگای هەولێرە هەوڵیداوە ئەو یارمەتیانە بنێرێت، وەک ماڵپەڕەکە باسی دەکات هەیسەم هەرەش زوو سەردانی هەولێر دەکات.

تا ئێستا حکومەتی عێراق ئەو داوایەی رەتکردۆتەوەو بەتوندی بەرپەرچی داوەتەوە.



AM:09:38:23/06/2016