ڤیدیۆی ئازادکردنی سایلۆی شاری منبەج لەلایەن شەڕڤانانەوە

هێزەکانی سووریای دیموکراتی توانیان سایلۆی گەنمی منبەج کە جێگایەکی ستراتیژییە لەدەست چەکدارانی داعش ئازاد بکەن.

ماڵپەڕەکانی نزیک یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئازادکردنی سایلۆی شاری منبەج سەرەتای چوونە ناوەوەی ‌هێزەکانی سووریای دیموکراتی بۆ ناو شاری منبەج و لەو جێگایە ستراتیژیەوە بەشێکی بەرفراوانی شارەکە دەتوانرێت بکرێتە ئامانجی شەڕڤانان.

لەگەڵ پێشڕەوی هێزەکانی سووریای دیموکراتی بۆ ناو شاری منبەج کە هەفتەیەکە بەتەواوی گەمارۆیان داوە، چاودێران پێشبینی ئەوە دەکەن کە ئەو هێرشانە لەناو شارەکەدا بەهێواشی بەڕێوەدەچێت، بەهۆی ئەو مینە زۆرەی چەکدارانی داعش لەو شارەدا چاندوویانە.

شاری منبەج و جەرابلس و باب دەکەونە سەر سنووری تورکیا، منبەج خۆی گرنگیەکی ستراتیژی هەیە، بەو پێیەی دەکەوێتە سەر سنوورو کۆمەکی سەربازی ئەو رێکخراوە لەنێوان شاری رەقە و تورکیادا بەو شارۆچەکەیدا تێپەڕدەبێت.

 



AM:02:47:24/06/2016