ریفراندۆمی بەریتانا بەرێژەی ٥١% بەرامبەر ٤٩% بوو
دێڤد کامیرۆن دەستبەردرای پۆستەکەی دەبێت

ریفراندۆمی خەڵکی بەریتانیا بۆ مانەوە، یان دەرچوونی لە یەکێتی ئەورپا بەڕێژەی لە ٥١% دەنگەکان بۆ جیابوونەوەو٤٩% بۆ مانەوە لەیەکێتی ئەورپا دەنگی دا، کاتژمێرێکی پێ نەچوو دێڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.
 
 دوای راگەیاندنی ئەنجامی ریفراندۆم لە وڵاتی بەریتانیا، کاتژمێرێک تێنەپەڕی، دێڤد کامیرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا بڕیاری دا دەستلەکاربکێشێتەوەو تا ماوەی سێ مانگی دەمێنێتەوە تا پارتەکەی کۆنگرە دەبەستێت و کاسێکی تر بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکات.
دێڤد کامیرۆن کە لەگەڵ مانەوە بوو لە یەکێتی ئەوروپادا، لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکدا وتی" من گونجاو نیم بۆ سەرۆکایەتیکردنی وڵات لە قۆناغی داهاتوودا".
هەروەها وتی" پێویستە رێز لە ئیرادەی بەریتانییەکان بگیرێت و من هیچ گومانێکم لە ئەنجامی راپرسیەکە نییە".

کامیرۆن کە شەش ساڵە سەرۆک وەزیرانە، وتیشی" ئەوەی لەدەستم بێت دەیکەم بۆ بەجێگەیاندنی رێوشوێنەکانی جیابوونەوە".

دوێنێ راپرسی لە وڵاتی بەریتانیا لەسەر جیابوونەوەو مانەوە لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدراو ئەمڕۆ جیابوونەوەی دەنگەکان راگەیەنرا، لە ٥١% دەنگەکان بۆ جیابوونەوە دەنگی داو، ٤٩% بۆ مانەوە لەیەکێتی ئەوروپادا دەنگی دا.   



AM:11:39:24/06/2016