ئەمەریکا: په‌یه‌ده ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نییه
باڵیۆزی ئەمەریکا له توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده)، ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی نییه‌و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان شه‌ڕی دژی داعش ده‌كات.
جۆن باس، باڵیۆزی ئەمەریکا له توركیا، له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند: پارتی یه‌كێتیی دیموكرات، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر، شه‌ڕی دژی داعش و گروپه تیرۆرستیه‌كانی تر له سوریا ده‌كات و ئەمەریکا وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نایبینێت.
باڵیۆزی ئەمەریکا له توركیا، ڕاشیگه‌یاند: داعش له سه‌دا 50ی ئه‌و خاكه‌ی له عێراق و له‌سه‌دا 20 ی ئه‌و خاكه‌ی كه له سوریا پێشر داگیری كردبوو، له‌ده‌ست داوه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌رپرسانی توركیا چه‌ندینجار په‌یه‌ده‌یان وه‌ك گروپێكی تیرۆرستی ناساندوه و داوشیان له هاویه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژی داعش كردوه، هاوكاریی ئه‌و پارته نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئەمەریکا له رێگه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یه‌وه، ڕه‌تی كردوه‌ته‌وه ئه‌و پارته وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی بناسێنێت.
PM:04:35:24/06/2016