ڤیدیۆ... نەوید زەردی لە ڕۆژە تایبەتەکەیدا داوای لێبوردن لە کێ دەکات؟

هونەرمەندی لاو نەوید زەردی لە ساڵیادی لەدایكبونیدا پەیامێك بڵاودەكاتەوە.

نەوید زەردی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بەبۆنەی ڕۆژ لەدایك بونیەوە پەیامێكی ڤیدیۆی بڵاودەكاتەوە و سوپاسی پشتگیر و پشتیوانی هەوادارانی دەكات.

زەردی دەڵێت "دایكم هێنامیە بوون و ئێوە منتان گەیاندە ئێرە"، داوای لێبوردنیش لەو كەسانە دەكات كە ڕۆژێك لە ڕۆژان دڵی ئێشاندوون داوایان لێدەكات بیبەخشن.

ئەو هونەرمەندە هیوادارە بەو كارانای لەداهاتوودا دەیكات بەشێكی دیكە لەو خۆشەویستییە هەوادارانی پێیان بەخشیوە بگێڕێتەوە.
نەوید زەردی هونەرمەندێكی لاوی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی كردووە بە ئەنجامدانی كاری هونەری و لەماوەیەكی كەمدا ناوبانگێكی باش و هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە.



PM:01:36:25/06/2016