کوڕو کچێکی گەنج ٢٠ دەفتەری شکراوەکەیان دەدەن بە نەخۆشخانەی شێرپەنجە

کوڕو کچێکی گەنج کە لە دوو خێزانی دوڵەمەندی سلێمانین تێچووی ئاهەنگی شەکراوخواردنەوەکەیان دەدەن بە نەخۆشخانەی شێرپەنجەی هیوا.

خانمەکە کچی حاجی‌ تۆفیق تەیب و خاوەنی‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ قەیوانەو هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی (حسێنی‌ مەلا ساڵح) کردووە، کە ئەویش سەرمایەدارێکی سلێمانییە، ئەم کچ و کوڕە لاوە پارەی تێچوونی ئاهەنگی شەکراوخواردنەوەیان کردووە بەدیاری بۆ نەخۆشخانەی هیوای سلێمانی کە تایبەتە بە نەخۆشی شێرپەنجە.

حکومەتی هەرێم لە پێشێلکردنێکی یاسادا بە بیناووی قەیرانی دارایی، دەستکاری پارەی سندوقی شێرپەنجەی کردووە کە بڕەکەی ٧٢ حەفتاو دوو ملیار دینارو ٥،١ یەک ملیۆن نیو دۆلار و ٤ ملیۆن دۆلاری ئامێری تیشکی شیرپنەجەی خەرجکردووەو، ئێستا ئەو سندوقە ٢٠ ملیار دیناری دەرمانی کۆمپانیاکانی دەرمان قەرزارە و توانای نییە بیداتەوە، کۆمپانیاکانیش پێیان راگەیاندوون کە ناتوانن چیتر دەرمانیان پێبدەن.

بەتاڵکردنی ئەم سندوقە لەلایەن حکومەتەوە بەپێی یاسا دەکرێت سەرۆکی سندوقەکە تانەی یاسایی لەو خەرجکردنەوەی حکومەت بگرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو بەرپرسەش ئەو کارەی نەکردووە.

لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ بۆ یارمەتیدانی نەخۆشخانەی هیوا، ئەمڕۆ کاتژمێر 6 ی ئێواره‌ بازاڕی هیوا له‌ناو كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی سلێمانی كرایەوە‌و داهاتەكەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەبێت  تا ٧/٢ بەردەوام دەبێت. 



PM:09:56:26/06/2016