له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وهی وڵات، رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌داهاتی ناوچه‌کانی سالێمانی و که‌رکوک.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دواتر له دوای رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی وگۆڕان گرنگییه‌کی زۆری به بواری ئابوری و دارایی ئه‌م ناوچانه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبجه‌و که‌رکوک و گه‌رمیان و راپه‌ڕین داوه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات. ئه‌و پێیوایه ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا ئه‌نجامیان داوه، ده‌بێت کاریگه‌ری راسته‌وخۆی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌بێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هاوكاری چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری نێو بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌داهات وزه‌ی ناوچه‌کانی سلێمانی و که‌رکوک.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه ئامانجی پلانه‌که زیادکردنی داهاتی دارایی و ئابورری ئه‌و ناوچانه‌یه له ڕێگای که‌رته‌کانی نه‌وت و کشتوکاڵ و نیشته‌جێکردنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، بڕیاره دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و ڕاپۆڕته، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنێكی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی بكات‌و ورده‌كاری‌و زانیاری‌یان له‌سه‌ر سلێمانی‌و ناوچه‌كه بخاته به‌رده‌ست‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشنیازێك، كه په‌یوه‌ستن به‌لامه‌ركه‌زیه‌تكردنی سلێمانییه‌وه.