گەڕەکەکەی ئەبو لەیلا لە منبەج ئازاد کرا

ئەجومەنی سەربازی منبەج رایگەیاند" هێزەکانی سووریای دیموکراتی توانیان گەڕەکی ئەلئەسدیە ئازاد بکەن کە ماڵەکەی سەرکردەی سەربازی منبەج، ئەبو لەیلای لێیە".

ئاژانسی هەوار لە هەواڵێکی بە پەلەیدا بڵاویکردەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە رۆژی ٣٠ هەمی هێرشی رزگارکردنی شاری منبەج دا دوای شەڕێکی زۆر قورس توانیان گەڕەکەکەی فەرماندی فەیسەڵ، ناسراو بە ئەبولەیلا رزگار بکەن.

ئەو گەڕەکە دەکەوێتە باشووری شارەکەو زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردو عەرەبن و یەک کیلۆ مەتر لە سەنتەری شارەکەوە دوورە.
فەرماندە فەیسەڵ ناسراو بە ئەبولەیلی یەکێک لەفەرماندە دیارەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی بووەو رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بەرگەریکردن لە شاری کۆبانێ و لەهەفتەی یەکەمی شەڕی ئازادکردنی منبەج بە سەختی برینداربوو، لەرێگای فرۆکەی ئەمەریکیەوە گواسترایەوە سلێمانی، بەڵام دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی شەهید بوو.



AM:10:38:30/06/2016