میدیایەکی پارتی: تورکیا هاوکاری سوریا دەکات دژی سەربەخۆیی کوردستان

‌وێنە: ئەرشیف

بەرپرسانی پارتی لەکۆبوونەوە تایبەتەکانیان لەگەڵ حیزبەکانی هەرێمی کوردستان، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە حکومەتی تورکیا دژی سەربەخۆی باشووری کوردستان نییە، بەلآم میدیای گۆلآن کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "تورکیا هاوکاری سوریا دەکات دژی سەربەخۆی باشوور دژی پەیەدەش لە رۆژئاوا".

گولآن بلآویکردۆتەوە : بەر لە هاتنی مانگی ڕەمەزان، نوێنەرێکی بەشار ئەسەد بە نهێنی سەردانی بەرپرسانی تورکیا دەکات و دواتر دەگەنە ڕێککەوتنێک دژی باشوور و ڕۆژ ئاوای کوردستان.

گولآن لەزاری لە ڕۆژنامەنوسێکی "oda tvبلآویدەکاتەوە " ئێران و تورکیا و سوریا و گۆڕان و یەکێتی خەریکی پیلانگێڕیەکی گەورەن دژی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ڕێگری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی باشووری کوردستان بگرن".

هەروەها گولآن دەڵێت" ئەو نوێنەرەی بەشار ئەسەد کە بە نهێنی لەگەڵ تورکیا کۆبۆتەوە و ڕێککەوتنێکی نهێنیان واژۆ کردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە تورکیا هاوکاری سوریا و ئێران دەکات بۆ ڕێگری کردن لە پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان و سوریاش حزبی "PYD” لە ڕۆژ ئاوا لەناو دەبات و هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەڵدەوەشێنێتەوە".

ئەو گۆڤارە باس لەوە دەکات تورکیا پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتی ئێران ئاسایی کردۆتەوە و پەیوەندی باش لە نیوان ئەو دوو وڵاتە هەیە، هەر ئێرانیشبوو ڕێگەیدا تورکیا کۆنسۆڵی خۆی لە سلێمانی بکاتەوە، تاوەکو لە نزیکەوە بە هاوکاری بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی ئەو پیلانانە جێبەجێ بکەن کە ئامادەیان کردووە دژی ڕۆژ ئاوا و باشووری کوردستان.

ڕۆژنامەنوسەکەی ماڵپەڕی "oda tv” دەشلێت: ڕێکەوتی ٢٦-٦-٢٠١ ڕۆژی یەک شەممە کۆنسۆڵی تورکیا سەردانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد لە سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا نەوشیروان مستەفا داوای لە کۆنسۆڵی تورکیا کردووە کە کێشە بۆ بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان کە بەخاکی ئەو وڵاتە تێدەپەڕێ دروست بکەن، تاوەکو قەیرانی دارایی زیاتر کاڵ بێتەوە و ناڕەزایەتی خەڵکی زیاتر بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی گولآن، لە ئێستادا تورکیا بە نهێنی لەگەڵ حزبە تورکمانەکانی کوردستان و عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و لە کۆبوونەوەکاندا پێی گوتوون کە پشت لە بارزانی بکەن و دەنگ بە ڕیفراندۆم نەدەن، سەردانی شاندی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕانیش بۆڵای حزبەکانی باشووری کوردستان و بە تایبەتی تورکمانەکان هەرێم هەر لە چوار چێوەی ئەو پیلانەیە کە هەیە بۆ پەک خستنی ڕیفراندۆم، یەکێتی و گۆڕانیش بە جددی کار لەسەر حزبی تورکمان دەکەن تاوەکو بیانکەن بە هاوپەیمانی خۆیان، سەردانی ئەم دواییەی شاندی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا هەر لە چوارچێوەی ئەو پیلانەبووە.



PM:09:34:30/06/2016