قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم
له نوسینێکیدا ماڵئاوایی له ڕایان گیگزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد
کرد.
قوباد تاڵەبانی له نوسینێکیدا له
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی "بیرمە ڕۆژی ١٩ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٢ لە
یاریگای وایت هارت لین ئامادەی یاریی نێوان مان یونایتد و سپێرز 'تۆتنهام' بووم
بینیم و ڕایان گیگز ئەو گۆڵەی تۆمارکرد،".
دوێنێ ڕایان گیگز ئەفسانەی یانەی مان
یونایتدی ئینگلیزی یاریدەدەری ڤان گال ڕاهێنەری پێشووی شەیتانە سورەکان بەیەکجاری
ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد.
قوباد تاڵه‌بانی یه‌کێکه له هانده‌ره
سه‌رسه‌خته‌کانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و زۆر کات بۆینباخی ئه‌و یانه‌یه ده‌پۆشێت.