هاتوچۆی سلێمانی: 91 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕووداوه‌كانی شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و به‌راورد به(6) مانگی ساڵی ڕابردوو، ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ئه‌مساڵدا كه‌میكردوه، كه به‌پێ ئاماره‌كان، له(6) مانگی پارساڵدا (543) ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوه‌و له‌مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا (129) ڕووداوی هاتوچۆ تۆماركراون.
ڕائید (كاروان محه‌مه‌د) وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌شه‌ش مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا، (513) ڕووداو ڕویانداوه، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌شه‌وه، (91) هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه (39) هاوڵاتیان سه‌رنشین‌و (46) هاوڵاتیان پیاده‌بوون، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌شه‌وه (1271) هاوڵاتی برینداربوون.
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌راورد به(6) مانگی ساڵی ڕابردوو، ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ئه‌مساڵدا كه‌میكردوه، كه به‌پێ ئاماره‌كان، له(6) مانگی پارساڵدا (543) ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، له‌شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان‌و بریندار كه‌میكردوه، له‌و ماوه‌یه‌دا (91) هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، (25) هاوڵاتیان له‌ناوشارو (66) هاوڵاتیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا پارساڵ (107) هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێمایبه‌وه‌شكرد، به‌پێی ئاماره‌كه له(6) مانگی ئه‌مساڵدا، (1271) هاوڵاتی برینداربوون، به‌ڵام له(6)مانگی ساڵی پاردا، (1277) هاوڵاتی برینداربوون.
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند، له(6) مانگی ئه‌مساڵدا (16082) ئۆتۆمبێل تۆماركراون.
له‌باره‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی كامێراكانی چاودێری، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له(6) مانگی ڕابردوودا كامێراكانی چاودێری له‌ناوشار (18444) سه‌رپێچی‌و كامێراكانی چاودێری له‌ده‌ره‌وه‌ی شار (18206) سه‌رپێچیان تۆماركردوه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له‌چاو ساڵی پار زۆر كه‌میكردوه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پابه‌ندبوونی شۆفێران به‌ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆوه ده‌رده‌خات.
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی باسیله‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردودا (19) هه‌زارو (115) مۆڵه‌ت به‌شۆفێران دراوه، له‌ئێستادا (551) هه‌زارو (299) مۆڵه‌ت دراوه‌ته شۆفێران، وتیشی:"له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا (129) ڕووداو ڕوویانداوه‌و (16) هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وته‌بیژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ به‌رنامه‌و پلانی ڕۆژانی جه‌ژن كرد‌و وتی:"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه لێبوردنی گشتی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركردوه كه له ئێستادا له‌گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌راگرتنن، به‌ڵام ئه‌م لێبوردنه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ناگرێته‌وه كه بێ سه‌ره‌تان‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر گیراون".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا وتی:"له‌ڕۆژانی جه‌ژندا لیخورینی ماتۆر‌و ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه‌یه"، هه‌ر شۆفێرێكیش سه‌رپێچی بكات رووبه‌رووی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌كرێدانی ماتۆر به‌مناڵان‌و سواربوونی سه‌رنشینی مناڵان له‌ناو ئۆتۆمبێلی دوا به‌تاڵ واتا بارهه‌ڵگر قه‌ده‌غه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه كاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرنه‌به‌ر كه ئه‌وكاره ده‌كه‌ن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌پێناو هاوكاریكردنی هاوڵاتیاندا، تاكو پێداویستی ڕۆژانی جه‌ژن بكڕن له(2/7/ 2016)وه هه‌رسێ شه‌قامی (مه‌وله‌وی، بێكه‌س‌و كاك ئه‌حمه‌دی شێخ)یان له‌كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی بۆ یه‌ك‌و نیوی شه‌و، به‌رووی ئۆتۆمبێلدا داخستوه.
PM:03:47:03/07/2016