رێبوار وریا ساڵح ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بەردەم تەلەفزیۆنی رووداو لەساڵی ٢٠١١ لە کۆمەڵ دوورخراوەتەوە، بەتۆمەتی ئەوەی پەیوەندی نهێنی بە لایەنێکی ترەوە هەبووە.
سەرچاوەیەکی بالآ لە کۆمەڵی ئیسلامی بە سپی راگەیاند" رێبوار وریا ساڵح چەند ساڵێک لەمەوبەر لە قوتابیان کۆمەڵی ئیسلامی کاری چایچێتی کردووە، دواتر کراوە بە پرسەگەی قوتابیانی کۆمەڵ، بەلآم لەسەر ئەوەی گومانیان لێکردووە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بێت بە نهێنی، لەساڵی ٢٠١١ دا دووریان خستۆتەوە".
شەوی ٦/٢٥ لە شاری هەولێر بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر ئۆفیسی سەرەکی رووداو لە هەولێر و لە ئەنجامدا سێ پاسەوان و کارمەندێکی پەیوەندییەکان و شۆفێرێکی رووداو بریندار بوون. ئەمڕۆش لە کەناڵی رووداو خۆیەوە دانپیانانی ڕێبوار وریا ساڵح بلآوکرایەوە.
بەپێی دانپێدانانەکانی هێرشکاری سەرەکی له 23-6-2016 سهعدی، لهگهڵ كهسێكی دیكه به ناوی "جوامێر عوسمان عهبدوڵڵا" له دهرهوهی شاری ههولێر، راهێنانیان به رێبوار كردووه لهسهر چۆنێتی تهقاندنهوهی نارنجۆك، پێش نیوهڕۆی ههمان رۆژ، ههرسێکیان شوێنی كردەوهكهیان دیاری کردووە، بۆ شهوی دواتر "رێبوار" ههردوو نارنجۆكهكهی به شێوهیهكی تهكنیكی ئاماده كردووه و لهژێر ئۆتۆمبێلێكی پێش تۆڕی میدیایی رووداو دایناوه و به خێرایی شوێنهكهی جێهێشتووه.
کاژێر 12:05 خولەکی شەوی 25-6-2016 هێرشكرایە سەر باڵەخانەی تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، لە ئەنجامدا سێ پاسەوان، كارمەندێكی پەیوەندییەكان و شۆفێرێكی رووداو برینداربوون، زیانیش بە دوو تۆتۆمبێلی گواستنەوەی راستەوخۆی رووداو گەیشت.
لەو رووداوەدا تا ئێستا دوو کادێری کۆمەڵی ئیسلامی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە رووداوەکەو، ئەو حیزبەش دەڵێت ئەو گێچەل و فشارەی خراوەتە سەریان سیاسین و پەیوەندی بەهڵوێستی کۆمەڵەوە هەیە.
کۆمەڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەم ساڵانەی دوایدا ١٧١٠ کەسیان بەتۆمەتی پەیوەندی بە بزووتنەوە توندڕەوەکانی قاعیدەو داعشەوە دەستگیرکراون، بەلآم هیچیان بەسەردا ساغنەبۆتەوە دواتر ئازاکروان.