"دەبێت یەكێتی چاوەڕوانی "31ی ئاب"ێكی دیكە بكات"

نوسەری دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان هێرش دەكاتەسەر یەكێتی‌و پەكەكە‌و دەنوسێت ئەو كاتە ئێران وازی لەهاشوهوش هێنا "بەڵام بەڵام جەماعەتەكەی (پەكەكە و یەكێتی) هەر بەردەوام بوون".

رێبوار كەریم وەلی لە وتارێك لە ژێر ناوی "هەڕەفشەكانی ئێران" دەنوسێت: "دوای چالاكییە سەربازییەكانی پێشمەرگە لە كوردستانی رۆژهەڵات، پێش ئەوەی ئێران دەنگی لێ بەرز بێتەوە، لە ناوخۆی كوردستانی باشوور (ئەوانەی شەو و رۆژ بە باڵای پەكەكە و گەریلادا هەڵدەڵێن) پێش ئێران كەوتن و كەوتنە سەركۆنەكردن و داوایان لە پێشمەرگەكان كرد لە دژی ئێران چالاكی نەكەن! ئینجا دوای ئەوە تۆپخانەكانی ئێران و هەڕەشە و گوڕەشەكانیان وەكاركەوت.".

هەروەها دەنوسێت: لەو بەینەدا خەڵكانێك كە خۆیان لەژێر رەحمەتی لوولەی تفەنگ حوكمڕانی دەكەن، دەڵێن مۆدێلی خەباتی چەكداری بەسەر چووە، ئەوانە میراتگری ئەوانەن كە دەیانگوت، هەموو زیانی خەباتی چەكداریی پێشمەرگەی رۆژهەڵات بەقەدەر كوژراوانی رۆژێكی رووداوەكانی هاتوچۆی تاران نییە! هەر ئەوانە ئەگەر ئەمجارەش پێش پاسداری ئێران بكەون و بیانهێننە سەر ماڵ و منداڵی بێتاوانی پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات، بە ئاسانی بەسەریاندا تێپەڕ نابێت. لە 1996 یەكێتی باجێكی قورسی دا كە ئەویش 31ی ئاب بوو. ئەگەر ئەمجارەش هەمان شت بكەنەوە، دەبێ چاوەڕێی 31ی ئاب بكەن.


دەقی وتارەكە لێــــــــــــــــــــــرە بخوێنەرەوە



PM:05:53:04/07/2016