كامەران عەلی مامۆستای
ئاینی و بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند "تا ئه‌م ساته‌ش به‌ڕۆژووم و
زۆریش له دروستی ڕۆژووه‌كه‌م به گومانم، چونكه به پێی فه‌رمووده‌كان ئه‌مڕۆ ته‌نیا
شه‌یتان به‌ڕۆژووه".
ناوبراو
لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی "سەبارەت بەخۆم وەك زۆر پرسیار كراوە ئەگەر
تا سەعات 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی فتوا و وەزارەتی ئەوقاف نەیەنە سەر خەت
دەیشكێنم و دەیكەم بە جەژن".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دواتر
بڕیاردا ڕۆژووەکەی نەشکێنێت، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکان
بە سعودییەشەوە بەڕۆژوون.
به‌نده
ئه‌گه‌رچی تا ئه‌م ساته‌ش به‌ڕۆژوم و زۆریش له دروستیڕۆژووه‌كه‌م به
گومانم، چونكه به پێی فه‌رمووده‌كان ئه‌مڕۆ ته‌نها شه‌یتان به‌ڕۆژووه و
موسڵمانان جه‌ژن ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ر به شاهیدێكی موسڵمان و جێگه‌ی متمانه
پشتڕاستكرایه‌وه كه مانگی شه‌وال بینراوه!.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا مامۆستا مەلا "موسلیم
" فریزی و كۆمه‌ڵێ له موسڵمانانی شارۆچكه‌ی "كه‌سنه‌زان" مانگیان
بینیوه و سویند ده‌خۆن و شاهیدی ده‌ده‌ن له‌باره‌ی بینینه‌كه‌یه‌وه، وه دیاره
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی فتوا و بینینی مانگ، هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه
تائێستا، ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتو شاهیدی شاهیده‌كان
دواكه‌وت له ڕاگه‌یاندراوی ده‌زگا په‌یوه‌ندیدار و فه‌رمیه‌كان ئه‌وه ئیتر هیچ
نرخێك بۆ ئه‌و شاهیدیه نامێنێته‌وه؟
-هه‌رچه‌نده وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕاگه‌یاندنی
شاهیده‌كان و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هاوكات و سات بوبێتن به‌ڵام
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف شاهیدی شاهیده‌كانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، بۆچی؟!، نازانم!،
ئه‌ی مه‌به‌ست چیه و له‌وه‌ی ساڵانه ده‌ڵێن: هه‌مووان چاوبگێڕن و ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س
مانگی بینی ئاگادارمان بكاته‌وه؟!، - پاشان چی ده‌بێـت ئه‌گه‌ر ئێستا ڕایبگه‌یه‌نن
كه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنه و هه‌مووان مه‌راسیمی جه‌ژن به‌ڕیوه‌به‌رن؟!،
بۆیه به‌نده به‌پێویستی ده‌زانم هه‌ر ئێستا لیژنه‌ی فتوا و وه‌زاره‌تی ئەوقاف
بێنه سه‌رخه‌ت و له‌وباره‌یەوه خه‌ڵكی دڵنیا بكه‌نه‌وه و كه ئایا به‌ڕۆژووبن
یان بیشكێنن و جه‌ژن بكه‌ن؟، ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژووبن به‌چی به‌ڵگه‌یه‌ك؟، هیوادارم زۆر
زوو وه‌ڵام بده‌نه‌وه پێشی ئه‌وه‌ی ئێمه كۆتا بڕیاری خۆمان ئاشكرابكه‌ین.