نێرگز
قادر پێشکەشاری کەناڵی کەرکوک بەهۆی دەرکەوتنی بە جلوبەرگی عەرەبییەوە ڕەخنەی
لێ‌گیرا و دەڵێت لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش ڕەخنەیان لێ گرتبووم.
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌یانی
كه‌ركوك، سەبارەت بەو ڕەخنانە بە ماڵپەڕی
وێستگەی تووە "ئه‌مڕۆ به ستایلێكی
نوێی باڵاپۆشیه‌وه ده‌ركه‌وتم، به‌ڵام دوای ته‌واو بوونی به‌رنامه‌كه‌م به‌شێكی
زۆر له كارمه‌نده‌كان گله‌یی ئه‌وه‌یان كرد جله‌كه‌م شیاوی به‌رنامه نیه، دواتر
زیاتر له چه‌ندین كه‌س په‌یه‌ندیان كردووه كه كوایه ئه‌مه جلی عه‌ره‌به‌و
نه‌ده‌بوو من له به‌ری بكه‌م".
وتیشی:
"ته‌نات به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و وتی، تۆ ئه‌م هه‌موو
ئیشه جوانه ده‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كردت ره‌خنه‌ی زۆرت لێ‌گیرا".
روونیشیكرده‌وه:
"منیش زۆر ئاساییه به‌لامه‌وه چونكه من ده‌بێت گوزارشت له هه‌موو پێكهاته‌كانی
كه‌ركوك بكه‌م، دواتریش ئه‌مڕۆ زانیم من زۆر ترین بینه‌رم هه‌یه، چونكه ئه‌و هه‌موو
ره‌خنه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه من بینه‌رێكی زۆرم هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر
ئاستی مه‌كته‌بی سیاسیش ره‌خنه له جله‌كانم گیرابوو".