حکومەت ژمارەیەک کارمەند دادەمەزرێنێت

ئۆفیسی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان ژمارەیەک کارمەند بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک کە بڕیارە ساڵی ئایندە بەڕێوەبچێت دادەمەزرێنێت.

عەبدولباست شوانی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی ئۆفیسی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ڕووداوی راگەیاندووە "پێویستمان بە 131 كارمەندە بۆ بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە ساڵی داهاتوو دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەرۆژانی 10-7-2016 تا 17-7-2016 چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت كە دەیانەوێت وەكو گرێبەست كار بكەن".

تائێستا سێ جار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە شارەكانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام شاری كەركووك تەنها ساڵی 2005 هەڵبژاردنی تێدا كراوە.



PM:04:37:05/07/2016