پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە تەقەکردن لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە لە سلێمانی و تێیدا هاتووە "بۆ چه‌نده‌مین جاره، چه‌ند گێره‌شێوه‌ێنێك به له‌ده‌سه‌ستپشتادانیان له لایه‌ن له‌وان گێره‌شێوه‌نتر، ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان له سلێمانی ده‌كه‌ن".
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە مەحموود محممەد دەریکردووە هاتووە "بۆ چه‌نده‌مین جاره، چه‌ند گێره‌شێوه‌ێنێك به له‌ده‌سه‌ستپشتادانیان له لایه‌ن له‌وان گێره‌شێوه‌نتر، ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان له سلێمانی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه له حاڵه‌ت ده‌چێته‌ده‌ر و ده‌بێ به دیارده، بۆیه كۆی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شاری سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ران و ده‌سته‌كانی پشت ئه‌م بكه‌رانه‌وه".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هه‌روه‌ها ته‌واوی ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دابینكردنی ئه‌منییه‌ت بۆ كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان و باره‌گاكانی پارتیمان، هه‌ر بڕوبیانوو هێنانه‌وه‌یه‌كیش به خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت ده‌زانین و ده‌بێت بكه‌ر و ئه‌وانه‌ی پشت ئه‌م كرده‌وانه بدرێنه دادگا".