ڤیدیۆ..منبه‌ج..شه‌ڕڤانان 1 کم ماوه بۆ ناوه‌ندی شار
که‌تیبه‌ی قه‌ناس به‌ده‌ست گه‌یشتنه شاره‌که
شه‌ڕ به‌توندی به‌رده‌وامه له‌شاری منبه‌ج، شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی سوریای دیموکراتی ته‌نها یه‌ک کیلۆمه‌تریان ماوه بگه‌نه سه‌نته‌ری شاره‌که، دوێنێ که‌تیبه‌یه‌کی تایبه‌تی قه‌ناس به‌ده‌ست یه‌په‌گه گه‌یشته نێو شاره‌که.
به‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی و ئه‌و مینانه‌ی چه‌کدارانی داعش چاندوویه‌تی، شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی سوریای دیموکراتی له‌سه‌رخۆن له پێشڕه‌ویه‌کانیاندا، له‌دوا هه‌واڵی شه‌ڕدا، هێزه‌کانی سووریای دیموکراتی ته‌نها یه‌ک کیلۆمه‌تریان له‌چه‌ند لاوه بگه‌نه ناوه‌ندی شاره‌که. ( وه‌ک ئاژانسی هه‌وار بلآویکردۆته‌وه).
دوێنی 7/8 بۆ به‌رنه‌گاربوونه‌وه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌کانی داعش و شه‌ڕی کۆلآن و کۆلآن که‌تیبه‌یه‌کی تایبه‌ت قه‌ناسی یه‌په‌گه گه‌یشتنه مه‌یدانی شه‌ڕه‌که.
پێده‌چێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و شاره ستراتیژییه به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبه‌جه‌وه ئازاد بکرێت.
PM:12:24:09/07/2016