سودەكانی سەهۆڵ بۆ پێست توشی سەر سوڕمانت دەكات

بەرای پسپۆڕانی تەندروستی سەهۆڵ لەگەڵ سودەكانی بۆ ساردكردن، چەند سودێكی بۆ پێستی مرۆڤ هەیە بە تایبەت بۆ خانمان.

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر كاریگەری سەهۆڵ لەسەر پێست ئەنجامدراوە دەركەوتووە، گەر سەهۆی بۆ ماوەیە بخرێتە سەر پێست ئەوا ڕێگری لە دەركەوتنی چرچی ڕوخسار دەدات و هەڵئاوشاوی كەمدەكاتەوە ئەمەش ڕوخسار بەشێوەیەكی جوانتر گەنجتر دەردەخات.

بەڕای پسپۆڕەكان كاتێك خانما سەهۆڵ لەسەر پێستی دەموچاویان دادەنێن، ماكیاژ بۆ ماوەیەكی زیاتر بە ڕوخساریانەوە دەمێنێتەوە، هەروەها كونیلەكانی سەر ڕووی پێست بچوك دەكاتەوە ڕێگریش دەكات لە دەركەوتنی پەڵە و زیپكە.



PM:01:55:11/07/2016