نەوتی هەرێم مانگی رابردوو به‌رمیلێك به 36 دۆلار‌و 43 سه‌نت فرۆشراوه
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داتای هه‌نارده‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ مانگی حوزه‌یران بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌ته‌كه به‌رهه‌مهێنانی تێكڕای رۆژانه‌ی نه‌وت 567 هه‌زارو 68 به‌رمیل نه‌وت بووه‌و كۆی به‌رهه‌مهێنانی مانگانه‌ش 17 ملیۆن‌و 20 هه‌زارو 131 به‌رمیل نه‌وت بووه.
هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی نه‌وت499 هه‌زارو 908 به‌رمیل بووه، كه ده‌كاته مانگانه 14 ملیۆن‌و 997 هه‌زارو 250 به‌رمیل.
به‌های ئه‌و نه‌وته‌ی له‌مانگی حوزه‌یراندا فرۆشراوه بڕه‌كه‌ی 561 ملیۆن‌و 953 هه‌زارو 676 دۆلار بووه.
به‌پێی داتاكان هه‌ر به‌رمیلێك له‌و مانگه‌دا به 36 دۆلار‌و 43 سه‌نت فرۆشراوه.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا 81 ملیۆن‌و 443 هه‌زارو 291 دۆلاری دراوه به‌شایسته‌ی دارایی به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت، به‌وپێیه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و داهاته‌ی له‌فرۆشتنی نه‌وت له‌مانگی حوزه‌یران-دا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه 382 ملیۆن‌و 669 هه‌زارو 572 دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندووه كه‌ڕۆژانه 514 هه‌زارو 236 به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێی جه‌یهانه‌وه فرۆشراوه‌و بۆ ته‌واوی مانگانه‌ش 15 ملیۆن‌و 427 هه‌زارو 74 به‌رمیل له‌ڕێی هه‌مان به‌نده‌ره‌وه فرۆشراوه.
PM:04:45:11/07/2016