بەهرۆز گەڵاڵی وەڵامێکی توندی میدیاکەی مەسرور بارزانی دەداتەوە

بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا وەڵامی ماڵپەڕی باسنیوزی مەسرور بارزانی دەداتەوەو بە " درۆزن ناوزەدی دەکات".

 لە وەڵامێکدا بەناونیشانی "لە (بەهرۆز گەڵاڵی)ەوە وەڵامێکی پوخت و کوردانە بۆ سایتە درۆزنەکەی مەسرور بارزانی!" ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەڵێت" لە سایتی باس نیوز، سایتە درۆزنەکەی پاراستنی مەسرور بارزانی ھەواڵیک بڵاوکراوەتەوە بەناوی کەسوکاری بەھروز گەڵاڵی بەکۆمەڵ دێنە ناو پارتی!؟ زور بەتوندی ئەو ھەواڵەتان بەدرۆ دەخەمەوە، چونکە کەسوکاری من زۆربەی زۆریان یەکێتین. ھەشن ئەندامن لە حزبو لایەنەکانی تریش".

بەهرزۆ گەڵاڵی دەشڵێت" ئەڵبەتە ھەموو خەڵک دەزانێ گەڵاڵی عەشێرەتێکی گەورەیە و تیاشیدا ھەیە پارتییە؟ ئەمە ھیچ عەیبە نییە، بەڵام دیارە لای باس نیوز سەیرە خەڵک ببێتە پارتی دوای ئەو ھەموو ھەڵەو چەوتیانەی حزبەکەی باس نیوز دەربارەی ئەو دوو سێ کەسەش کە  ناوتان ھێناون بونەتە پارتی، ئەوانە خویان پێشتر پارتی بون".

ناوبراو دەشڵیت" پێش چەند ساڵێک   پارتیان   جێھیشت و ھاتنە لای یەکێتی، ئیستاش چونەتەوە ناو پارتی. وتوتانە مامی بەھروز گەڵاڵی. ئەوەشتان درۆیە، چونکە مامم نییە. لەجیاتی دەھۆڵ و زوڕنا لێدان بۆ گەڕانەوەی کۆنە پارتییەک. بڕۆن وەڵامی نەوت دزینەکەتان بدەنەوە کە بەتانکەرو بەبۆری دەیفروشن و قوتی خەڵکی ھەژار ھەڵدەلوشن و ئێوەش ھیچی لەسەر ناڵێن".

نوێنەری یەکێتی لە تورکیا باس لەوە دەکات "لەجیاتی ئەوەی دڵتان بەوە خۆش بێت دوو ئەندامی ئەو عەشیرەت و ئەو خزمی من دەبێتە پارتی، بە پارتییەکەتان بڵێن دڵی ئەو میللەتە ئاشت بکەنەوە، بۆ سەروەری یاسا و شەراکەتی راستەقینە لە حوکمڕانی و دادپەروەری لەگەڵ حزبەکان پێک بێت باشترە لە کۆکردنەوەی دانە دانەی کۆنە پارتییەکان".




PM:12:28:13/07/2016