نه‌وشیروان مسته‌فا: كاردەكەین بۆ دانانی بناغەی دەوڵەتی كوردستانی گەورە
نه‌وشیروان مسته‌فا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی دیموكراتی له‌باشوری كوردستان بنیات بنێن كه ببێته بناغه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌له‌كه‌یان.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمی و ڕاوێژكار و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكاری سنوری پارێزگای هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی كۆبویه‌وه‌و ره‌وشی سیاسی و ئابوری هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا،نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: رێكه‌وتنی سیاسیی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه‌و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا له سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش، كار ده‌كات بۆ كاراكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیش، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند،كێشه‌ی ئه‌وان له هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته، ده‌بێت سیستمێكی وا دابنرێت، كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بپارێزێت.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كارده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی دیموكراتی له باشوری كوردستان كه ببێته بناغه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره و ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌له‌كه‌یان نه‌ك زیندان.
PM:02:38:14/07/2016