عەلی قەرەداغی: ئینشالآ کودەتاکەی تورکیا شکستدەخوات

عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی دەڵیت " بەشێکی کەمی سووپا ئەو کودەتایەی کردووەو ئینشائەلا شکستدەخات".

عەلی قەرەداغی کەسایەتی ئیسلامی دیاری کوردو ناوچەکەو دۆستی ئاک پارتی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر لەچەند پۆستێکدا دەڵێت" فەتحولآگولآن هەوڵی داوە کودەتا بەسەر شەرعیەت لەتورکیا ئەنجام بدات، لەپێشوودا چەندینجار شکشتی خواردووە، ئینشائەلآ ئەمجارەش شکست دەخوات".

ئەو پێێوایە تەقینەوەکەی فرۆکەخانەی ئەتاتورک دەسەلآتی سووپای لەزۆر شوێنی هەستیاردا زیاتر کردووەو ئەو کودەتایەش دەمێکە پلانی بۆ دانراوە.

عەلی قەرداغی دەڵێت" حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ و حیزبەکان بەشێکی زۆر لە سووپا لەگەڵ شەرعیەتدان لەگەڵ سەرۆک ئۆردوغانن، بەشێکی سووپا ئەو کارەی کردووە". 


AM:01:58:16/07/2016