هاوسەرۆكەكانی هەدەپە لەسەر كۆدەتاكەی توركیا بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە

دەمیرتاش و یوکسەگداغ هەردوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بارەی هەوڵی کودەتای سەربازی لە تورکیا بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەگداغ، هاوسەرۆکانی هەدەپە لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمرۆ 16/7 بڵاویانکردووەتەوە و رایدەگەیەنن، لەم بارودۆخە ناسک و هەستیارەدا، بە هەر هۆکارێک بێت ”نابێ کەس خۆی بخاتە شوێنی ئیرادەی گەل".

سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەگداغ لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە هەدەپە لە هەر هەلومەرجێکدا و لە هەموو قۆناغەکاندا، دژی کودەتای سەربازییە لە تورکیا.

هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە پێیان وایە بۆ رزگار بوون لە کاریگەرییەکانی کودەتاکە، تورکیا پێویستیی بە رێککەوتنێکی دیموکراسی و ئازادیخوازی بۆ ناوخۆ و دەرەوە هەیە و رایدەگەیەنن، ”جگە لە سیاسەتێکی دیموکراتی، هیچ رێیەک بۆ دەرباز بوون نییە".



AM:11:52:16/07/2016