نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار جێگری بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٢٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو، بەڵام نرخی لیرە بەهۆی کودەتا سەربازییەکەی تورکیاوە دابەزی.

ئەحمەد ڕەشید، خاوەنی نوسینگەی پشدەری تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو بە سپی ڕاگەیاند نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٢٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بووە و نرخی ١٠٠ لیرەش بە ٤٢ هەزار دینار بوو لە کاتێکدا دوێنێ نرخی ١٠٠ لیرە بە ١٤٣ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.

نرخی دراوەکانی دیکەش بەم شێوەیە بوو

١٠٠ پاوەن بە ١٦٩ هەزار دینارە.

١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٢ هەزار دینارە.

١٠٠ هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ بە ٣٧ هەزار دینارە




PM:08:04:16/07/2016