ڤیدیۆ.. مەلا بەختیار تەحەدای تاڵەبانی دەکات‌و دەڵێت: ئێمە یەکێتیمان دروستکردووە

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت" یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئێمە دروستمان کردووە، کێ دەڵێت وا نییە با قسە بکات".

ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمی هونەری رێزلێنان لە قادر کابان و ئازاد هەورامی، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتی" یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئێمە دروستمان کردووە، کێ دەڵێت وا نییە با قسە بکات، هەر کەسێک دەڵێت، هەتا جەنابی مام جەلالیش، ئیشاڵا کەوتەوە زمان، با قسە بکات، بڵێ من توانیم دوو شانە لەدەرەوەی وڵات دروستبکەم، یەکەمین شانە من دروستم کرد لە سلێمانی".

مەلا بەختیار لە درێژەی قسەکانی وتی" یەکێتی لەناوەوە یەک ئەندامی نەبووە کە لەدەرەوە دروستکراوە، تەحەدای گەورەو بچووکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم، بڵێ یەکەمین شانە من دروستم کردووە، غیری ئێمە شانەی دووەم سێهەم و دەیەمان دروستکردووە".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتی" ئەگەر ڕۆژێك باسی سەركردە سیاسی و سەربازییەكانی ئێستاتان بۆ بكەم سەرتان دەسوڕمێت، كە هەندێكیان بەرپرسی باڵان ئێستا، سەركردەی سیاسی و سەربازین، لە دەرگامان دەدان بۆ پێنج دینار، بەڵام ئامادە نەبوون بیدەن".

هەروەها وتیشی " كەس جێگای ئازاد هەورامی ناگرێتەوە و تەنانەت هیچ سەركردەیەكمان، لەناو یەكێتی ناگەین بەو". 

لەو مەراسیمەدا مەلا بەختیار باسی کارامەیی و لێهاتووی ئازاد هەوارمی کردو لەسەر چەند وێستگەیەکی ژیانی وەستا.

رێزلێنانەکە کە لە هۆتێل فەرەح سازکرا ژمارەیەک هونەرمەندیش بۆ رێزلێنان لەو دوو هونەرمەندە چەندین کاری هونەریان پێشکەش کرد.



AM:12:11:17/07/2016