هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتیانی هەرێم لەبارەی تەندروستییانەوە

پسپۆرانی بواری بایلۆجی هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتیان کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە بە هیچ جۆرێک ئاوی تانکی سەربان نەخۆنەوە چونکە ئاوەکە کارلێک دەکات و دەبێتە هۆیی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ و نەخۆشی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی پێویستە تانکیی ئاو لە شوێنێک دابنرێت، کە پلەی گەرمیی لە ٢٠ پلە تێنەپەڕێت، بەڵام زۆربەی تانکیی ئاوی ماڵان لە کوردستان لە ژێر گەرمایەکدان، کە ئێستا پلەکەى بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە ٤٥ پلە.

بەپێی رێنماییەکان پێویستە ئاوی خواردنەوە لەم وەرزەدا ئۆ پۆینت ٤ تاوەکو پۆینت ٧ کلۆری تێدا بێت.

شارەزایان هۆشداریی دەدەن ئەگەر ساڵانە جارێک یان دوو جار پاکنەکرێتەوە، ئەوا لەگەڵ تینی خۆرو دروستبونی کارلێکی مادەکان دەگۆڕێن بەچەندین نەخۆشی لەوانە سکچوون و ڕشانەوە، حومەی ماڵتا، گرانەتا و ڤایرۆسی جگەر لەگەڵ نەخۆشییە کرمیەکان بۆ مرۆڤ .

بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی تێکەڵکردنی ئاوی بیر و ئاوی تانکیی و سەردانەپۆشینی تانکیەکان دەبێتە ھۆی گواستنەوەی چەندین نەخۆشی ترسناک بۆ مرۆڤ.



AM:10:26:20/07/2016