پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگەیاند، له گوندی سیاو كوڕێكی ته‌مه‌ن
17 ساڵان ته‌قه‌ی له باوكی كردووه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی
دەست سپی میدیا کەوتووە هاتووە " رۆژی 18ی ته‌مموزی 2016، پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه
به‌بوونی رووداوێكی كوشتن له گوندی سیاو".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی پۆلیسیشدا هاتووە "دوای
گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك به‌ناوی (م.ش.ص.) ته‌مه‌ن 17
ساڵ، له‌سه‌ر كێشه‌ی خێزانی به گوللـه له باوكی ده‌دات، باوكی تاوانبار له
شوێنی رووداو گیان له‌ده‌ست ده‌دات، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی ده‌كرێت".
پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد کە ئەو کەسەی کە باوکی
خۆی کوشتووە دەستگیرکراوە