بۆ یەکەمجار هاوسەری کوڕە گەورەکەی مام جەلال ببینە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ یەکەمجار وێنەی باڤڵ تاڵەبانی و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە کە هاوسەرەکەی کچی مەلا بەختیارە.

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار وێنەی باڤڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی مام جەلال و هاوسەرەکەی کە ناوی لاڤەیە وە کچی مەلا بەختیارە و لە هاوسەری یەکەمێتی کە ناوی ڕووناکی شێخ جەنابە بڵاوکراوەتەوە.

باڤڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانییە و دامەزرێنەری دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لە چاوپێکەوتنێکدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باس لەوە دەکات کە ئەو کاتەی لە زانکۆی موستەنسیرییەی بەغدا بڕوانامەی لە دەروونناسیدا بەدەستهێناوە هەر لەوێش یەکەم منداڵیان بووە لەگەڵ تاڵەبانیدا.



PM:12:16:20/07/2016