وێنە.. ئاژەڵێکی دڕندە کە حەزی لەخواردنی گۆشتی منداڵە خەڵک نیگەران دەکات
دەركەوتنی ئاژەڵێكی دڕەندە كە حەزی لەخواردنی گۆشت مرۆڤ، بەتایبەتی گۆشتی منداڵە، ترسو نیگەرانییەكی زۆری لەلای خەڵكی ناوچەیەكی سعودیە دروست كردوە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "وەتەن"ی سعودی، ژمارەیەك لە خەڵكی گوندەكانی ناوچەی حائێل لەسعودیە، ئاژەڵێكی دڕندەیان بینیوە كە بە خواردنی گۆشتی مرۆڤ، بەتایبەتی منداڵان بەناوبانگە.
رۆژنامەكە وێنەی ئەو ئاژەڵەیان بڵاوكردوەتەوە كە یەكێك لەدانیشتوانی ئەو ناوچەیە توانیویەتی بیكوژێت.
دانیشتوانی ئەو ناوچەی پێیانوایە ئەم ئاژەڵە بەرهەمی نزیكی گورگو كەمتیارەو پێشتر پێیانوابوو رەگەزەیان لەناوچووەو نەماوە، بەڵام بەهۆی دووبارە دەركەوتنەوەی نیگەرانیو ترسی لای خەڵكی ئەو ناوچەیە دروستكردوە.
PM:02:41:20/07/2016