سبەینێ ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەدەچێت

سبەینێ هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە ئەندامی فەخری دەستەی نوسەرانی گۆڤاری لڤین لەسەر گڵکۆی شەهید سۆران لە چەمچەماڵ بەڕێوە بچێت.

سبەینێ کاتژمێر 6:00 مەراسیمی هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە ئەندامی فەخری دەستەی نوسەرانی گۆڤاری لڤین لەسەر گڵکۆی شەهید کاوە گەرمیانی ئەنجام بدرێت.
بڕیارە کاتژمێر 8:30 بەیانی لەشاری چەمچەماڵ و بەئامادەبونی خانەوادەی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە ی هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بکرێتەوە.

دواتریش کاتژمێر 5:00 لە قۆرییە شکاو لە شاری سلێمانی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەسەر سێ ڕۆژنامەنووسدا دابەشدەکرێت.

سۆران مامە حەمە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ (۲۳ساڵ) لە شاری کەرکوک ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆی گۆڤاری لڤین بوو و ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە کاری کردووە لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵی خۆیدا تیرۆرکرا



PM:06:49:20/07/2016