کەمپینێک بۆ پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەڕێوەدەچێت

دەستەیەک لە یاساناسان و پارێزەران کەمپینێکیان دەستپێکردووە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.

ئەو دەستەیە لە راگەیاندنێکدا کە کۆپییەکی بۆ سپی نێردراوە تیایدا هاتووە" لە پێناوی بەردەوامیدان بە رەوتی نارەزایی و پێشگرتن لە دارووخانی كۆڵگەیەكی بنچینەی سیستەمی حوكمڕانی و لەپەرۆشیمان بۆ چارەسەری قەیران و كێشەقوڵەكانی كوردستان بە تایبەت قیرانی یاسایی و كارگێری كە پەیوەندی بە كۆی قەیرانەكانی ئابووری سیاسی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان دا هەیە. ئێمە (( خەمخۆران و پارێزەرانی سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری)) بە ئامانجی بەرقرار بوونی سیستەمێكی قەزای سەربەخۆ و پیشەی بە هێز, بۆ كۆتایی هێنان بە قۆناغی دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری و زاڵی هەژموونی حیزب و دەسەڵاتی جێ‌بەجێ‌كردن بەسەریدا, وە بۆ ئەوەی چیتر هیچ لایەنێكی سیاسی یان كارگێری بە شێوەی جیاجیا نەتوانن دەستوەردان لە نێو كاروباری دادوەری بكەن و یاسا سەروەر بێ‌ بەسەر هەموو بڕیار و حوكمەكاندا و هاوڵاتیانی كوردستان  لە سایەی حوكمڕانێكی دادپەروەر ژیان بگوزەرێنن, متمانەی هاوڵاتیان بە دادگاكان بپارێزن، بە ئەركی خۆمان دەزانین بە شێوازی مەدەنی و یاسایی گوشارێكی سەرتاسەری لە هەرێم دروست بكەین".

راگەیاندنی كەمپینی :

پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
دادوەرە بەرێزەكان.
یاساناسان و مافپەروەران.
پارێزەران.
  لە پێناوی بەردەوامیدان بە رەوتی نارەزایی و پێشگرتن لە دارووخانی كۆڵگەیەكی بنچینەی سیستەمی حوكمڕانی و لەپەرۆشیمان بۆ چارەسەری قەیران و كێشەقوڵەكانی كوردستان بە تایبەت قیرانی یاسایی و كارگێری كە پەیوەندی بە كۆی قەیرانەكانی ئابووری سیاسی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان دا هەیە. ئێمە (( خەمخۆران و پارێزەرانی سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری)) بە ئامانجی بەرقرار بوونی سیستەمێكی قەزای سەربەخۆ و پیشەی بە هێز, بۆ كۆتایی هێنان بە قۆناغی دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری و زاڵی هەژموونی حیزب و دەسەڵاتی جێ‌بەجێ‌كردن بەسەریدا, وە بۆ ئەوەی چیتر هیچ لایەنێكی سیاسی یان كارگێری بە شێوەی جیاجیا نەتوانن دەستوەردان لە نێو كاروباری دادوەری بكەن و یاسا سەروەر بێ‌ بەسەر هەموو بڕیار و حوكمەكاندا و هاوڵاتیانی كوردستان  لە سایەی حوكمڕانێكی دادپەروەر ژیان بگوزەرێنن, متمانەی هاوڵاتیان بە دادگاكان بپارێزن، بە ئەركی خۆمان دەزانین بە شێوازی مەدەنی و یاسایی گوشارێكی سەرتاسەری لە هەرێم دروست بكەین بەتایبەت لەم دۆخەی بۆ میللەتەكەمان رەخساوە، بەرژەوەندی باڵایی نەتەوەی لە سەروی هەموو بەرژەوەندیە لۆكاڵی و حیزبیەكانەوە بێت, لەبەر ئەوەی هەر بەم شێوازە دەتوانین كۆدەنگی نیشتمانی خاوەن پرۆژەی كوردستانی بین بناغەی تەلاری سەربەخۆی لەسەر بنیات بنێین راستكردنەوەكەش سەرەتاكانی لە سەروەری یاسا و دەسەڵاتی دادوەری دەست پێ بكات, ئەگەر دەمانەوێ‌ كوردستان و سیستەمی حوكومڕانی لە داڕمان و هەرەسی یەكجارەكی بپارێزین , با هەموو پێكەوە بە ویژدانێكی زیندوەوە هەنگاوی گۆڕانكاری و گوشاری مەدەنی لەم پێناوەدا بە هێز بكەین. 
لەم پێناوەشدا بانگەوازی سەرجەم خەمخۆران و پارێزەرانی سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری دەكەین هاودەنگ و پشتیوانمانبن بۆ بەژداری لە بەدیهێنانی ئامانج و خواستەكانمان كە لێرە دەیخەینە ڕوو:-
1.دورخستنەوەی هەیمەنەی حزب لە سەر دەسەڵاتی داوەری و بنیاتنانەوەی ئەم دەسەڵاتە لە سەر بنەمایی پیشەی و بێلایەنی وەلائی نیشتمانی.
2.پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو یاسایانەی كە پەیوەستن بە دەسەڵاتی دادوەریەوەی.
3.رێكخستنەوەی دەزگایی داواكاری گشتی بە شێوەیەك كە بەرگریكاری دادپەروەری و مافی گشتی بێت لە كۆمەڵگا و جیا بكرێتەوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن. بە هەمان شێوەش ئەنجومەنی شورا لە هەرێمی كوردستان.
4.سەربەخۆی دارایی دەسەڵاتی دادوەری كە ببێتە مایەی دەرچوونی ئەم دەسەڵاتە لە ژێر هەژموونی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، لەسەر بنەمایی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان (مبدأ الفصل بین السلگات)
5.پاراستنی تایبەتمەندی دارایی و مەعنەوەی بۆ دادوەرانی كوردستان.
6.پێداچوونەوە بە سیستەمی دامەزراندن و بەخشینی پلەی دادوەری بەشێوەیەك تەنها لەسەر بنەمایی لێوەشاوەی و بێلایەنی و خزمەتی دادوەری بێت. 
7.هاوشان كردنی پۆستی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن.
8.بە سیاسی نەكردنی كەیسە یاسایەكان و دەسەڵاتی دادوەری نەكرێتە ئامرازێك بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشە سیاسی و حزبیەكان.
9.پەیمانگایی دادوەری سەربەخۆیی بپارێزرێت و ببێتە بەشێك لە دەسەڵاتی دادوەری.
10.دەستپێكردنەوەی گفتوگۆیەكی كراوە لەنێو لایەنەسیاسیەكان، بۆئاشتەوەی گشتی و خزمەت بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
11.زەمینە خۆشكردن بۆ سازانێكی نیشتمانی لەسەر بنەمایی دەستورێكی هاوچەرخ و مەدەنی، وەك گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی و سیاسی كە زامنی ماف و رێكخەری هەر سێ‌ دەسەڵاتەكەبێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و زامنكردنی ئایندەیەكی باشتر بۆ نەوەكانی ئایندە. 
دەستەیەك لە یاساناسا و پارێزەرانی هەرێمی كوردستان



PM:10:14:20/07/2016