بەوێنە..هەوادارانی ئۆردوغان هێرشدەکەنە سەر گوڵسەران

پێدەچێت هەوادارانی سەرۆکی تورکیا و ئاک پارتی دژی هونەرو جوانی بن و لەدوا کاریاندا هێرشیان کردە سەر کچە ئەستێرەی ناسراو، گوڵسەران.

گوڵسەران کەوا ناسراوە دژی سیاسیەتی حکومەتی ئاک پارتییە، لە دوای کودەتاکە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردۆتەوە رەخنە لە ئۆردوغان دەگرێت، بەرامبەر ئەو کارە، هەوادارانی ئۆردغان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشێکی بەرفراوانیان کرۆدتە سەر گوڵسەران. 

نورگول یەشلیچای كە لە كوردستان بە گوڵسەران ناسراوە و لەئێستادا درامایەكی بە یەكێك لە پڕبینەرترین دراما كوردییەكان دادەنرێت و، خاوەنی چەندین كاری سەركەوتووە كە بینەرێكی زۆریان لە توركیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

ماوەی چەند ساڵێکیشە دەسەڵاتدارانی ئاک پارتی هێرشدەکەنە سەر کچە هونەرمەندنی ناسراو بێرن سات کە دۆستی کوردەو دژی سیاسەتەکانی ئۆردوغانە. 



AM:11:14:21/07/2016