بەوێنە .. ئەو کچەی ماچی هێنایە نێو فلیمی کوردیەوە کارێکی هونەری نوێ دەکات

شاعیرو ئەکتەری شاری سلێمانی، کاردینای سپی بەشداری فلیمێکی نوێ بەناوی " هەنسکی ئاسمانەوە" دەکات.

چیرۆكی فیلمەكە كۆمەڵایەتییە و ماوەكەی 120 خولەكە و لە چەند ناوچەیەكی كوردستان وێنەی گیراوە.

فیلمی سینەمایی "هەنسكی ئاسمان"، شەهرام قادر كاری دەرهێنانی بۆ كردووە و هەر خۆیشی سیناریۆكەی نووسیوە.

فلیمی هەنسکی ئاسمان لەچەند گوندێک وێنەی گیراوەو بەمزوانە پێشاندەدرێت.
 
كاردینای سپی، خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژە، سەرەتا وەك شاعیر ناوی دەركرد، پاشان چووە نێو كاری نواندنەوەو یەكەم كچی كوردە کە رسکی کردو لەنواندندا ماچی كرد.



PM:05:11:21/07/2016