مەسرور بارزانی: گاڵتەمان پێدەکەن

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێیوایە ئەمەریکا گاڵتە بە کورد دەکات.

مەسرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکی کورتدا دەڵێت" بانگ نەکردنی کورد بۆ کۆنفرانسەکەی ئەمریکا گاڵتەجاڕییە".

ئەو بەرپرسە باڵایەی حکومەت دەڵێت "شتێكی گاڵته‌جاڕییه‌ كه‌ هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كورده‌كان به‌ده‌ربكه‌ن له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی واشنتۆن دی سی، به‌وپێیه‌ی ئێمه‌ ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا".



PM:07:10:21/07/2016