ئەمەریکا: دەبێت سووپای تورکیا عێراق جێبهێڵێت

باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق، ستیوارت جونز رایگەیاند" فڕۆکەخانەی گەیارە نابێتە جێگرەوەی بنکەی ئینچەرلیک"، هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت سووپای تورکیا عێراق جێبهێڵت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ستیورات جونز رایگەیاند" ولآتەکەی پشتگیری پاشکشەی دەرچوونی هێزەکانی تورکیا دەکات لە عێراق و ئێمە چەندینجار دووپاتمان کردۆتەوە لەگەڵ سەروەری عێراقین و هاوپەیمانێتی دژی داعش هەر هەنگاوێک دەنێت، دەبێت بەرازەمەندی عێراق بێت".

باڵوێزی ئەمەریکا لەبەغدا ئەوەی ئاشکرا کرد دەکرێت فڕۆکەخانەی گەیارە بکرێتە ناوەندێک بۆ کۆمەککردنی لۆجستی پرۆسەی رزگارکردنی عێراق، بەلآم جێگای بنکەی ئینچەرلیک ناگرێتەوە".

فرۆکەخانەی گەیارە هەفتەی رابردوو لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ئازادکرایەوە.



PM:04:06:22/07/2016