حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی ڕوداوه‌كه‌ی میونخ ده‌كات


سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ڕوداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شاری میونخ ئه‌ڵمانیای كرد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماریه‌ك خه‌ڵی سڤیل بونه‌ قوربانی.


دەقی پەیامەكە

:

مه‌خابن شەوی هەینی 22-23/7/2016 چەكدارێك لەشاری میونخی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا لەشوێنێكی گشتی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی لە خەڵك كرد، لەئاكامدا ژمارەیەك خەڵكی سڤیل كوژران و برینداربوون.

ئێمە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەو كردەوە تیرۆرستییە ئیدانە دەكەین و سەرەخۆشیی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە خەڵك و حكوومەتی ئەڵمانیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ڕادەگەیەنین، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارانی ڕووداوەكە دەخوازین.

هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هاتووه‌، ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە لەئێمە دەخوازێت كە كاری هاوبەش بۆ بنەبڕكردنی ئەو دیاردە نامۆیانە تۆكمەتر بكەین، كە خەریكە سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە بەتایبەتی كە گروپگەلێك درووست بوون هانی خەڵك دەدەن بۆ ئەنجامدانی ئەو كردارە تیرۆرستیانە و كوشتنی خەڵكی سڤیل لەشوێنە جیاوازەكانی جیهان، بۆیە بەهێزكردنی كاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردە تیرۆرستیانە، پێویستە ببێتە یەكێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی كاری هاوبەش.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

23-7-2016



PM:09:48:23/07/2016