لەسەر فەرمانی بارزانی لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوژرانی گەنجەكەی كەركوک دەكرێت

وتەبیژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەین بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەی شاری کەرکوک.

دەقی راگەیەنراوەكە:

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند کە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی گەنجێكی شاری كەركووك بە ناوی بارزان محەمەد ڕەحیم كە ئاسەواری ئەشكەنجدانیشی لەسەر جەستە دیارە، لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەتی لێكۆلینەوە و بەدواداچوون لەسەر ئەم كەیسە پێكبهێندرێت.


دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی گەنجێكی شاری كەركووك بە ناوی بارزان محەمەد ڕەحیم كە ئاسەواری ئەشكەنجدانیشی لەسەر جەستە دیارە، لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەتی لێكۆلینەوە و بەدواداچوون لەسەر ئەم كەیسە پێكبهێندرێت، ئەوەیش لەپێناو دەركەوتنی ڕاستییەكان و وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست.

د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
24ـی 7ـی 2016



PM:03:02:24/07/2016