بزانە پەتاتە چ پەیوەندییەكی بە ژنی دووگیانەوە هەیە؟

بەپێی ئەنجامی تویژینەوەیەك زۆر خواردنی‌ پەتاتەی‌ سورەوەكراو لەلایەن ژنی دووگیانەوە زیانی هەیە.

بەڕای پسپۆڕەكان زۆری‌ پەتاتە سورەوەكراو لەلایەن ژنی دووگیانەوە، زیانی بۆ خۆی و كۆرپەكەی هەیە، وا دەكات كۆرپەكەی لەكاتی‌ لەدایكبوندا كێشێكی ئاسایی نەبێت، ئەمە جگە لەوەی ئەگەر هەیە ئەو منداڵە لە داهاتوودا توشی نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و پوكانەوەی ئێسك ببێت.

هۆكاری ئەو كاریگەرییەی پەتاتەی سورەوەكراو دەگەڕێتەوە بۆ بونی بڕێكی زۆری ماددەی ئەكریلامید كەمادەیەكی‌ كیمیاوییە و بەشێوەی‌ سروشتی‌ لە خواردنە سورەوەكراوەكاندا دروست دەبێت.


PM:02:23:25/07/2016