فوئاد مەعسوم: دەوڵەتی کوردیت بۆ چییە؟
فوئاد مەعسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند "ده‌وڵه‌تی كوردیت بۆ چییه ئه‌گه‌ر له ئێستاوه بزانیت چه‌ندین ساڵی دوورودرێژ هه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌یت".
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی فەرمی حزبەکەی ڕایگەیاند "ده‌وڵه‌تی كوردیت بۆ چییه ئه‌گه‌ر له ئێستاوه بزانیت چه‌ندین ساڵی دوورودرێژ هه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌یت".
هەروەها ڕاشی گەیاندووە "بۆ نمونه زۆر جار گوتوومه، كابرایه‌ك حه‌ز له كچێك ده‌كات، خۆشی دهوێتو ده‌ڵێت ده‌یخوازم، به‌ڵام كاتێك دێته پێشه‌وه بۆ خوازبێنی كچه‌كه، ده‌بینێت یه‌ك دنیا كێشه‌و گرفتی بۆ دروستبووه‌و ناتوانێت چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، بۆیه هه‌ر ده‌بێت به ئاخ‌و داخه‌كه‌یه‌وه بێت، بۆیه ئێمه‌ی كورد كه باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟".
فواد مه‌عسوم له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتویه‌تی، "ئه‌وه نییه بڵێی له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق پاشه‌كشێ ده‌كه‌م‌و ده‌چمه پاڵ وڵاتێكی دیكه، ئه‌وه په‌سندو قبوڵ نییه، چونكه ئه‌وه كاره‌ساتێكی دیكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، هیچ وڵاتێكیش نییه ئاماده‌بێت ئه‌وه په‌سند بكات، ده‌ڵێیت پاشه‌كشێ ده‌كه‌م‌و ده‌وڵه‌تی خۆم ڕاده‌گه‌یێنم، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ئاره‌زوویه‌كی زاتی نییه بیكه‌یت".
AM:11:53:26/07/2016