وێنە.. ئاماری شەهید‌و بریندارەكانی تەقینەوەكەی قامیشلۆ ئاشكرابوو

لەئەنجامی دوو تەقینەوەكەی سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە لەشاری قامیشلۆ زیاتر لە  140كەس شەهید‌و برینداربوون.

بەیانی ئەمرۆ 27/7  دوو تەقینەوەی گەورە لە قامیشلۆ روویاندا، تەقینەوەی یەكەمیان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو گەڕەکی غەربی كردە ئامانج، كە زۆربەی وەزارەتەكانی رۆژئاوای كوردستان و فەرمانگە و نووسینگەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ی لێن، تەقینەوەی دووەمیش لە هەمان شوێن روویدا.

بەهۆی تەقینەوەكانی قاميشلۆ 40 كەس شەهید و 100 كەسی دیكە بریندار بوون.





PM:12:22:27/07/2016