دەروون گێژەن لەسەر زەکەریا هاتە دەنگ

دەروون گێژەن پێشکەشکاری دیاری کەناڵی NRT2لەسەر دۆسییەی ڕێگری کردن و دادگایی کردنی زەکەریا عەبدوڵا هاتە دەنگ و دەڵێت " هیوادارم کەیسی دانەوەی قەرزە بانکییەکەی زەکەریا لە خەمخۆری بەرپرسان بێت بۆ گەرانەوەی سەرجەم ئەو قەرزانەی لە ساڵانی رابردوودا دراوە بە کۆمپانیاکان، بەڵام پێموانیە وابێت".


لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەروون گێژەن نوسیویەتی "یاسا کاتێک سەروەرە کە یەکسانبێت بۆ هەموان و مەزاج بەرێوەی نەبات، هیوادارم کەیسی دانەوەی قەرزە بانکییەکەی زەکەریا لە خەمخۆری بەرپرسان بێت بۆ گەرانەوەی سەرجەم ئەو قەرزانەی لە ساڵانی رابردوودا دراوە بە کۆمپانیاکان، بەڵام پێموانیە وابێت!".


هەروەها دەروون دەڵێت "ئەوەندەی من ئاگاداربم قەرزی زۆر لەوە زیاتر لای چەندین کۆمپانیای ترە و جەوازەکانیشیان پەرەی پێوە نەماوەو بە فیزەوە بۆیان نوێ دەکرێتەوە لەجێی ئەوەی قەدەغەی چونەدەرەوەیان لێبکرێت، بۆیە زەکەریا روونکردنەوەیەک بدە لەسەر ئەوەی کە هەندێک لە هاورێکانت پێیان وایە ئەمە بەهانەی ترە و بە قەرزی بانک پێتدەرژن.".



PM:03:32:28/07/2016