تەقینەوەکەی شاری قامشلۆ کە ٤٩ کەسی تیا بوو بە قوربانی ٩ قوربانیان ئەندامی خێزانێکن.
هاوڵاتیەک کە ناوی ئەحمەدەو کوردی شاری قامشلۆیەو چەند ساڵێکە لە ڤێرنی مالمۆ لە وڵاتی سوید دەژی، ٩ کەسی خێزانەکەی لە تەقینەوەکەی قامشلۆدا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی مالۆ کورد بڵاویکردۆتەوە ئەحمەد دایک و باوک و خوشکێک و دووبراو مناڵەکانیان لەو تەقینەوەیەدا گیانیان لەدەستداوە.
بەیانی رۆژی ٧/٢٧ کامیۆنێکی گەورەو ماتۆڕێک لەناوجەرگەی شاری قامشلۆ تەقینەوەو لە ئەنجامدا ٤٩ کەس کە زۆربەیان مەدەنی بوون بوونە قوربانی لەگەڵ ١٧٠ کەسی تریش بریندار بوون.