لە منبەج شەڕڤانان چەند گەڕەکێکیان ئازاد کرد
سەرچاوەیەکی سەربەخۆ: لە ٦٠% منبەج بەدەست داعشەوەیە

هەرچەندە هێزەکانی سووریای دیموکراتی بەردەوامن لە پێشڕەویکردن لەناو شاری منبەج و چەند گەڕەکێکی تریان ئازاد کرد، روانگەی سووری مافی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە ٦٠% ناو شارەکە بە دەست داعشەوە ماوە.

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە ڕێگای ئاژانسی هەوارەوە بڵاویکردەوە کە توانیوایانە گەڕەکەکانی ( گریق، دوار جەزیرەو، کجلی) یان بەتەواوی لەدەستی داعش ئازاد کردووە.

بە پێچەوانەی ئەم هەواڵانەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیەوە، رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری راونگەی مافی مرۆڤ بە، بی بی سی راگەیاند" ‌شەڕ لە منبەج لەنێو هێزەکانی سووریای دیموکراتی و چەکدارانی داعش، لە ‌هەڵکشان و داکشاندایەوە، ئەو هێزانە هەندێک شوێن دەگرن و دواتر لێیان دەسنرێتەوە، لەدوا  هێرشی داعشدا توانیان گوندی گوێز لە باکوری رۆژئاوا لەنزیک منبەج کۆنترۆڵ بکەن".

لەچەند رۆژی رابردووشدا وەک روانگەی مافی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند" چەکدارای داعش ٢٤ مەدەنیان لە سێدارەداوە".

لەلایەکی ترەوە بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی هاوپەیمانانەوە لە ناوچەی غەندور ٢٨ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.    



AM:11:55:30/07/2016