سەرۆکی پەرلەمان واز لە پۆستەکەی دەهێنێت و داوایەکیشی هەیە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یوسف محەمەد، ڕایگەیاند "ئامادەم دەستبەرداری پۆستەکەم ببم و بیکەم بە قوربانی خەڵک داواش دەکەم هەموو بەرپرسان پۆستەکانیان بکەنە قوربانی خەڵکی کوردستان (مەبەستی بارزانییە)"

سەبارەت بەو هەوڵانەی هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە یەکێتی یوسف محەمەد دەڵێت "لاریمان نییە لەهەر هەوڵێك بە ئاڕاستەی خزمەتكردن بێت بە چاككردنی باری ئابووری خەڵك و ئێمە پێشوازی لێدەیكەین، بەڵام هیچ هەوڵێكی جددی نییە تائێستا و داهاتووی ئەو دامەزراوەیە وەك خۆی ماوەتەوە".

هەروەها دەشڵێت "هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم هیچ ئەنجامێكی وەهای نەبووە، بۆیە بەگەڕانەوەی من بۆ هەولێرو وەزیرەكانی گۆڕانیش كێشەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەرنابێت"

 


 

زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە



PM:12:16:30/07/2016