بزانە نوێترین دەرکەوتنی کیژان خەیات لەگەڵ کێدایە

کچە گۆرانیبێژی ناسراو کیژان ئیبراهیم خەیات لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی مناڵەکانی بڵاودەکاتەوە.

کیژان لە سێ وێنەدا لەگەڵ هەردوو کچەکەی دەردەکەوێت و بەم وێنانەش هەوادارانی دڵخۆش دەکات. 

کیژان کە کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دواین كاری هونه‌ری گۆرانی "گوومان" بوو کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنەوە بڵاوکرایەوە و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ "تارا جاف و ئاودیر" كلیپی بۆ كراوه‌ له‌ ده‌رهێنانی زیره‌ك میره‌ی هاوسه‌ری بووە.

كیژان ئیبراهیم ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه‌،جگه‌ له‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵ و كۆنسێرتی هونه‌ری خاوه‌نی ته‌نیا ئه‌لبوومێكه‌ به‌ناوی "درۆ" كه‌ 9 تراكه‌ و له‌ ساڵی 2012دا بڵاوكرایه‌وه‌.



AM:09:34:31/07/2016