کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.

لە ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی هەرێمدا هاتووە " بەهۆی قوڵبوونەوەی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی هندی پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرز دەبنەوە".

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە قوڵبوونەوەی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی هندی کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە (٢ تا ٤) پلە، بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامی دەبێت..


PM:04:22:31/07/2016