وێنە.. شاجوانە کوردەکەی عێراق دەبێت بە مەسیحی؟
شاجوانی عێراق وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە سەردانی کڵێسایەکی مەسیحی کردووە.
شەیما قاسم، کە خەڵکی شاری کەرکوکە و شاجوانی عێراقە ئاشکرایکرد کە هەرچەندە موسوڵمانە بەڵام بەردەوام حەزدەکات سەردانی کڵێسای مەسیحییەکان بکات.
شەیما وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە سەرقاڵی بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمێکی ئاینی مەسیحییە و لە کڵێسایەکدا مۆم دادەگیرسێنێت.
شاجوانە کوردەکەی عێراق پێشتر ئاشکرایکردبوو کە هەڕەشەی لێکراوە لەلایەن داعشەوە لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونییەوە.
PM:04:11:02/08/2016