بارزانی، له مه‌راسیمی دووه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی شنگالدا رایگه‌یاند، ''سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا رێگایه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه و، جگه له سه‌ربه‌خۆیی هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه''.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3ـی 8ـی 2016، مەسعوود بارزانی لە ساڵیادی كارەساتی شنگالی لە شاری دهۆك وتەیەکی پێشکەش بەشداربووانی كرد و ڕایگه‌یاند ''دوو ساڵ به‌ر له ئێستا كاره‌ساتێكی مه‌زن به‌سه‌ر گه‌لی كورددا له شنگالدا هات. ئه‌مه یه‌كه‌م كاره‌سات نه‌بووه و به هیوای ئه‌وه‌ی دوایین كاره‌سات بێت. ئەو كارەساتە درێژەی ئەو زنجیرە كارەساتانەیە كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە، هەر لە وێرانكردنی چوارهەزار و پێنجسەد گوند بگرە هەتا بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و هەشتهەزار بارزانی و سەدوهەشتاودوهەزار ئەنفالی گەرمیان و كیمیابارانكردنی هەڵەبجە.''
سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی داعش، بارزانی وتی ''ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌یكه‌ن، له هیچ یاسا و ئایینێكدا جێی نابێته‌وه و ئه‌وان هیچ ئایین و ناموسێكیان نییه و، گه‌لی ئێمه بە ڕەوشتی بەرزی خۆی سه‌لماندی كه گه‌لێكی ئاینداره و پێشمەرگە مەردانە تۆڵەی لە داعش كردەوە.''
هەروەها ڕایگەیاند، ''ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتووه به‌سه‌ر هه‌مووماندا هاتووه و، كچی ئێزدی نامووسی هه‌موو كورده. ئه‌و رۆژه‌ی بابه‌شێخی ئێزدیان هات و پێمی گوت: ئه‌و ئێزدخانه له‌ناو چووه، منیش پێیم گوت: تا كورد مابێت ئیزدخان له‌ناو ناچێت و، به‌ڵێنم پێی دا كه تۆڵه‌ی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام تۆڵه‌كردنه‌وه‌یێكی كوردانه.''
بارزانی ژمارەی پێشمەرگە شەهیدەکانی راگەیاندو وتی''هەتا رێگای شنگال رزگار كرا، 500 شه‌هیدمان داوه''.
لەسەر ئایندەی شەنگالیش، وتی ''شاری شنگال وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه بمێنێته‌وه وەك هێمایەك بۆ نەهامەتییەكانی گەلی كورد و، له نزیك شنگال شارێكی دیكه دروست بكرێت.''
سه‌باره‌ت به‌وانه‌یش هاوكاریی داعشیان كردووه، بارزانی وتی ''هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوكاریی داعشیان كردووه، ده‌بێت به سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن و ئه‌وانه‌ی رۆژێك هاوكاریی داعش بوونه، دوژمنی ئێمه‌ن و، ئه‌وه‌ی دژی داعشه دۆست و هاوڕێمانه.''
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بارزانی رایگه‌یاند، ''پێویسته ئێمه بڕیاری خۆمان بده‌ین، یان ئه‌وه‌تا رازی بین خه‌ڵكی دیكه له باره‌ی ئێمه‌وه بڕیار بدات؛ ئه‌و كاته‌ش گله‌ییمان نه‌بێت، یان ده‌بێت موجازه‌فه بكه‌ین و خۆمان بڕیاری خۆمان بده‌ین و ئاماده‌ی ئه‌و موجازه‌فه‌یه بین؛ سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا رێگایه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه و، جگه له سه‌ربه‌خۆیی هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه.''